کوردستانی

لە سلێمانی خۆپیشاندانی جیاواز دەستی پێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی خۆپیشاندانی جیاواز دەستی پێكرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، هاوڵاتیان و چین و توێژەكان لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كرد دژی كەمكردنەوەی مووچە و پێنەدانی مووچە.

فەرمانبەران و مامۆستایان و هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان و كارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی پێكەوە لە بەردەم باخی گشتی دژی كەمكردنەوەی مووچە و دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندانیان كرد.

زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەچێت تا ئێستا حكومەت نیازی دابەشكردنی مووچەی نییە و رۆژی یەكشەممەش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بەرێژەی لەسەدا 21 كەم بكاتەوە.
Qaiwan
Qaiwan