کوردستانی

شەڕە تەقە دەستی پێكرد.. كوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕە تەقە دەستی پێكرد.. كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

لە ناوچەیەكی سەر بە ناحییەی سیدەكان لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هاوڵاتیانی گوندی كەژەك بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی كوژراو و برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە لە گوندی كەژەكی سەر بە ناحیەی سیدەكان بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان هاوڵاتیانی گوندەكە تا ئێستا دوو هاوڵاتی كوژراو و سیانیش برینداربوون.

كێشەكە بەهۆی زەویوزار بووە و لە ئەنجامدا شەڕو پێكدادان دروستبووە لە نێوان هاوڵاتیان و چەك بەكارهاتووە و كوژراو و برینداری لێكەوتوەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan