کوردستانی
هێرش كرایە سەر پاسەوانی سنور... كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو ژمارەیەك كۆڵبەری سنوری ناوچەی هەورامان هێرشیان كردووەتە سەر بارەگایەكی پاسەوانی سنوری لە گوندی سەرگەتی سەر بە ناحیەی بیارەو لە ئەنجامدا یەكێك لەوانە كە كۆڵبەری دەكەن كوژراوە.
فەخرەدین عەبدوڵا، ئامر لیوای پاسەوانی سنور لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەك كۆڵبەر شەوی رابردوو كۆبوونەتەوە و هێرشیان كردووەتەسەر بارەگای پاسەوانی سنور لە گوندی سەرگەت، بە نیازبوون بیوستێنن".
ئاماژەی بەوەشكرد "لەو نێوەندەدا پاسەوانی سنور بۆ بەرگریكردن لە خۆیان، تەقەیان كردووە و یەكێك لە كۆڵبەرەكان بەركەوتووە و گیانی لە دەستداوە".
وتیشی "ئێمە لای خۆمانەوە رووداوەكەمان بە یاسایی كردووە و رەوانەی یاسامان كردووە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوە بكرێت، لە هێزەكانی پاسەوانی سنوریش بریندار هەیە".

بیروڕا