کوردستانی
رۆحانی لەسەر دابەزینی تمەن هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆككۆماری ئێران لە بارەی دابەزینی نرخی تمەن دەڵێت، ئەوەی روودەدات پەیوەندی بە كێشەی ئابوورییەوە نییە و بازاڕ دەچێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی.
حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "ئەو شۆكەی كە لە بازاڕی دراو دروستبووە هۆكارەكەی كێشەی ئابوری نییە و بازاڕی دراو دەچێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی".
باسی لەوەشكرد "هەموومان پێكەوە ئەو دۆخە نەخوازراوە تێدەپەڕێنین، هەندێ جوڵەو كاری دەروونی لە بواری نێودەوڵەتی دژی ئێران و نیگەرانی ناڕاست لە ناو خەڵك، هۆكاری سەرەكی كێشەی بازاڕی دراوە".
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ سێشەممە 100 دۆلار بەرانبەر بە دوو ملیۆن و 60 هەزار تمەنی ئێرانییە بەشێوەی حەواڵە.

بیروڕا