کوردستانی

شەش كەس لەسەر ژنێك دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش كەس لەسەر ژنێك دەستگیركران
مەودا میدیا-

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی كوشتنی ژنێك لە هەولێر هێزەكانیان شەش كەسیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

لە راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر هاتووە "پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەكی (تەیراوە) دروست بوو و تەقە كرا و بەو هۆیەوە ژنیك بە ناوی (ن.ق.ا) گولـلەی بەركەوت و گیانی لە دەست دا، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هەشت تیمی هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە".

باس لەوەشكراوە "دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ و خێرا، پۆلیس دەستبەجێ شەش كەسی لەسەر ئەو كەیسە دەستگیركرد، كە دوو لە تۆمەتبارەكان بكەری سەرەكیی تاوانەكە بوون".

ئاماژە بەوەشكراوە "بکەری سەرەکی تاوانەکە ناویان (س.ص.س) و (ك.خ.غ) و هەروەها چوار تۆمەتباری تریش بە ناوەكانی (هـ.ج.خ)، (ك.خ.غ)، (ن.س.غ)، (ب.ر.م) بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان بەند كران و درانە دادگا، دۆسیەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".

Qaiwan
Qaiwan