کوردستانی

كارگەكانی سلێمانی تاڵانییان دەستپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارگەكانی سلێمانی تاڵانییان دەستپێكرد
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات، ژمارەیەك كارگە لە سلێمانی بێ گوێدانە یاسا دەستیان كردووە بە فرۆشتنی چەو و لمی چەمەكان و بازرگانی پێوە دەكەن و دەشڵێت، ئەو تاڵانییە رابگرن.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەك لە كارگەكانی سلێمانی بێ گوێدانە یاساو لایەنە پەیوەندیدار دەستیان كردووە بە فرۆشتن و تاڵانكردنی چەمەكان و چەو و لمی ناوی دەفرۆشن لە كاتێكدا ئەوە موڵكی گشتییە".

ئەوەشی خستەڕوو " داوا دەکەین لەرێگای داواکاری گشتییەوە لێپرسینەوە لەگەڵ لاینە پەیوەندی دارەکان بکەن کە لەبەرچاوی ئەوانەو بازرگانی بەموڵکی گشتیەوە دەکرێت ئەوانیش خۆیان لێ بێ دەنگ کردوە، هیچ لێپرسینەوەیەكی یاساییان ئەنجام نەداوە بەرانبەر كارگەكان".



Qaiwan
Qaiwan