کوردستانی
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە گوندی تەل حەلەفی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ لە گوندی تەل حەلەفی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای فەرمیی حکومەتی سوریا رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی تەل حەلەفی سەرێ کانی چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی مەدەنی برینداربوون".
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەەیاندووە "بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارەکان، چاوەڕێ دەکەن، ژمارەی گیان لەدەستداوان بەرزتر بێتەوە".
بیروڕا



