کوردستانی

مێردمنداڵێک بەهۆی کەوتنی دار بەسەریدا گیان لەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردمنداڵێک بەهۆی کەوتنی دار بەسەریدا گیان لەدەستدەدات
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری کەلار داری نەجاڕی لەبینایەک دەکەوێتە خوارەوەو بەرسەری مێردمنداڵێک دەکەوێت و برینداری دەکات، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەوەیە گیان لەدەستدەدات.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆسێ شەمە لەنێو بازاڕی کەلار داری نەجاڕی لەبینایەک دەکەوێتە خوارەوەو بەرسەری مێردمنداڵێک دەکەوێت بەناوی (محمد مریوان ساڵح ) لەدایکبووی 2005 بەسەختی برینداری دەکات دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا هەروەها لەئێستادا ئەوکرێکارەی دارەکەی لەدەست بەربۆتەوە بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 416 بەندکراوە".
Qaiwan
Qaiwan