کوردستانی
دوو تووشبووی کۆرۆنا لەم قەزایەی هەرێم گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە رایدەگەیەنێت دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نەبن کارەسات روودەدات و ژمارەی تووشبووان بەرز دەبێتەوە.
شێروان جەلال، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دانیشتووی قەزای کۆیەن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا بوون لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا، ئەو دوو تووشبووە هەردووکیان پیاون و تەمەنیان 60 بۆ 70 ساڵ دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە قەزای کۆیە 66 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لەو ژمارەیە 36 کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەپێی ئەنجامی ئەو پشکنینە نوێیانەی کە کراون 17 حاڵەتی نوێی لە کۆیە تۆمارکراوە بڕیارە ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی رایبگەیەنێت".
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانە ماون تەندروستییان باشە و لە ژێر چاودێری پزیشکدان".
شێروان جەلال وتی "لە کۆیە شوێنك تایبەتکراوە بەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن تیمەکانمانەوە دەنێژرێن".
وتیشی "بەداخەوە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و هاوکاری کارمەندانی تەندروستی بن، چونکە ئەگەر پابەند نەبن کارەسات روودەدات و ژمارەی تووشبووان بەرز دەبێتەوە".

بیروڕا