کوردستانی

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەیەکتر نزیک دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەیەکتر نزیک دەبنەوە
مەودا میدیا-

 لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت هەفتەی پێشوو سەردانی مەکۆی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردووە ئاماژەی بەوەکرد ئێمە وەک یەکێتیی لەگەڵ چاکسازیدان.

جەزای سەید مەجید،  لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رەهەند)ی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان رایگەیاند "هەفتەی پێشوو سەردانی مەکۆی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕانمان کرد وەک بڕیاریشماندا لە ئێستادا وەک مەڵبەندی سلێمانی لای خۆمانەوە لیژنەیەکی سێ کەسیمان بۆ کاری هەماهەنگی لەگەڵ مەکۆی گۆڕان لە سلێمانی دروستکردووە".

لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "هەرێم لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک باش بکرێت و موچە لەکاتی خۆیدا بدرێت"

لەبارەی دواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچە ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە وەک یەکێتیی لەگەڵ چاکسازیداین کە حکومەتی هەرێم دەبێت ئەنجامی بدات و تەواو پاڵپشتی تیمی خۆمانین لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
Qaiwan
Qaiwan