کوردستانی
بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە ناو قەزای چەمچەماڵ دەکرێت ئاماژەی بەوەشکرد لە دوورۆژەدا پرۆسەی شۆردنی ناو قەزاکە و رشاندنی دەرمان بەڕێوەدەچێت.
رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای رایگەیاند "بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە ناو قەزای چەمچەماڵ دەکرێت، بەمەبەستی شۆردن و رشاندنی دەرمان لەناو قەزاکە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بڕیارمان داوە رۆژی پێنجشەممە و هەینی ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەین، هەر لەبەر ئەوەش ئەو دوو رۆژە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە ناو قەزای چەمچەماڵ".
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "دواتر هەوڵدەدەین لە هەردوو ناحیەی تەکیە و شۆڕش پڕۆسەکە بەڕێوەبچێت".