کوردستانی

ئیدارەی گەرمیان قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی گەرمیان قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا بە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت لە كاتژمێر 12ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگەیاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئیستادا گه‌شتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار و له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به‌نوسراویان ژماره‌(138)له‌ 23ی 6ی2020 كه‌تیایدا داوایانكردووه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی بۆماوه‌ی 72 كاتژمێر ڕابگه‌یه‌نرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌هه‌موو شوێنێكی گه‌رمیاندا بڵاوبووەته‌وه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌كه‌مان خۆی به‌رامبه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان به‌به‌پرسیارده‌زانێت، بۆیه‌ داوا له‌خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن و بۆكاری زۆر پیویست نه‌بیت له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌هه‌موو شوێنێكی گه‌رمیاندا بڵاوبووەته‌وه، بۆیە ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان دوای كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل گه‌یشته‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م:داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی  ئیداره‌ی گه‌رمیان(ئیداره‌ی گه‌رمیان ـسلێمانی ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) بۆماوه‌ی 72 كاتژمێر. وه‌له‌كاتژمێر 12ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌ كه‌ده‌كاته‌ 24/25 ی 6ی 2020 بڕیاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هاوكات راگرتنی هه‌مموو هاتووچۆیه‌ك له‌نێوان هه‌موو نشینگه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.

دووه‌م: هه‌ر ئه‌مشه‌و 23/24ی 6ی 2020 هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌نیشانه‌یان نیه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵاوه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆنه‌خۆشخانه‌ی كه‌لاری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا، ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا ده‌بن كه‌ پیویستیان به‌ چاودێری ووردی پزیشكی یه‌، له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتی داهاتووشدا به‌شه‌ ناوخۆی زانكۆی گه‌رمیان ئاماده‌ ده‌كڕیت به‌ته‌واوی پیداویستییه‌كانیه‌وه‌ بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و تووشبوانه‌ی كه‌ نیشانه‌یان نیه‌.

سێیه‌م:له‌ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا ده‌خرێنه‌ خزمه‌ت ئه‌و تووشبوانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌و ئامێرانه‌یه‌.

چواره‌م: سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ ریگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه‌ داوای جوڵاندووه‌، ‌هه‌‌ركه‌س و لایه‌ك ‌كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر ژیان و سه‌ڵامه‌تی خه‌ڵك كردبێت به‌توندرترین شێوه‌ سزای یاسایی و ئیداری ده‌دریت.

پێنجه‌م: له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا كارئاسانی بۆ جوتیاران ده‌كریت بۆ هه‌موو كاروبارێكی كشتوكاڵی و كێڵكه‌ كانیان.
Qaiwan
Qaiwan