کوردستانی

577 شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستییەوە داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


577 شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستییەوە داخران
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا 577 شوێن داخراون.
 
بەپێی راگەیەندراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنووری هەر 10قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەکدا 577 شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون.
 
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەستکێش و دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە".

Qaiwan
Qaiwan