کوردستانی

وەزیری تەندروستی داوا دەکات قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی داوا دەکات قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ رەچاوکردنی پێداویستییەکانی ژیان رابگەیەندرێت ئاماژەی بەوەشکرد رۆژانە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە روو لە زیادبوونە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو پێشووتر توندتر بکرێت، چونکە رۆژانە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە روو لە زیادبوونە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە رابگرین، بۆیە پێویستە بۆ ماوەیەک دەوامی دامودەزگاکانی سەر بە حکومەت  رابگیرێت، هەروەها پێویستە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ رەچاوکردنی پێداویستییەکانی ژیان رابگەیەندرێت".

وەزیری تەندروستی وتی "پێویستە هەندێک شوێنی گشتی ناپێویست بۆ ماوەیەک دابخرێن، هەروەها دەبێت قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەکان بەردەوام بێت".
Qaiwan
Qaiwan