کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ خنکا
مەودا میدیا- سازگا ئەحمەد

ئەفسەر لە بەشی هونەری بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک خنکاوە لەناو  ئاوی رێزان  لە ناحیەی بلێی دەڤەری بارزانی سەربەقەزای مێرگەسور.

رائید کاروان میراودەلی، ئەفسەر لە بەشی هونەری بەرگری شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گەنجێک لە لەناو ئاوی رێزان  لە ناحیەی بلێی دەڤەری بارزانی سەر بەقەزای مێرگەسور خنکا".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە تەمەنی 27 ساڵە و ناوی ( یاسر شیمال رەشیدە)  لەگەڵ مام و کەسوکاری بووە لە لەناو ئاوی رێزان خوارووی پردی بلێ خنکاوە".
Qaiwan
Qaiwan