کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مووچەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە و وەزارەتەکەیان یەکەم وەزارەت دەبێت بۆ وەرگرتنی مووچە ئاماژەی بەوەشکرد سبەی یان دووسبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕی مووچەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە و لە خەزێنەی پارێزگا و ئیدارەکان دانراوە".
وتی "سبەی یان دووسبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، هەروەها هیوا خوازم ئەو کارمەندانەی تەندروستی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کە مانیان گرتووە".