کوردستانی

هاتووچۆی سلێمانی ناڕەزایەتی توند دژی پێنەدان و كەمكردنەوەی مووچە دەداتە حكومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتووچۆی سلێمانی ناڕەزایەتی توند دژی پێنەدان و كەمكردنەوەی مووچە دەداتە حكومەت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ناڕەزایەتی توند دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی كەمكردنەوەی مووچەكانیان.

كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتژمێر 10 و 30 خولەكی سەر لە بەیانی، لە بەردەم بینای هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن".

باسی لەوەشكرد "تەواوی كارمەند و ئەفسە و فەرمانبەرانی هاتووچۆی سلێمانی یاداشتێكی ناڕەزایەتی توند دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی كەمكردنەوە و پێنەدانی مووچەكانمان".

ماوەی چەند رۆژێكە كارمەند و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە ناو بیناو لە سەر شەقامەكان دەستیان بە ناڕەزایەتی كردووە وەك هەڵوێستێك دژی پێنەدانی مووچەو ئەفسەرانی سەر شەقامەكانیش ئەركەكانی خۆیان بەجێهێشتووەو داوای مووچە دەكەن.
Qaiwan
Qaiwan