کوردستانی

پیاوێك خۆی كوشت...زانیاری ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێك خۆی كوشت...زانیاری ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، تەرمی پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ خۆی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و بە وتەی كەسوكارەكەشی خۆی كوشتووە.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی(ر،م،م) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژە بەوەشكراوە "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خێزاندارەو بەیانی ئەمڕۆ لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

باس لەوەشكراوە "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوەو پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە".

Qaiwan
Qaiwan