عیراقی
سوپای عیراق، لەم ناوچانە داعش كێوماڵ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزەكانی وشكانی عیراق رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێكی چڕ و وردیان لە چەند ناوچەیەك بۆ كێوماڵكردنی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستپێكردووە و بەپێی زانیارییەكانیشیان زیانی زۆری مادی و گیانیان لەو رێكخراوە داوە.
لیوا روكن قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزەكانی وشكانی عیراق لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە ئامانجی راوەدوونانی چەكدارانی داعش لە سنووری كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكردووە بۆ كۆتاییهێنان بە چالاكییەكانی ئەو رێكخراوە".
بەپێی قسەی لیوا روكن قاسم "لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین مۆڵگە و تونێلی چەكداری داعش تێكدراون"، ئەوەشی وتووە "بەپێی ئەوەی كردوویانە ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوو بووە و بەردەوامیش دەبین لەم جۆرە چالاكییە سەربازییانە".