کوردستانی

سبەی لە سلێمانی گەورەترین خۆپیشاندان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی لە سلێمانی گەورەترین خۆپیشاندان دەكرێت

مەودا میدیا-

سبەی پێنجشەممە، خۆپیشاندانێكی فراوان بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاوازەكان لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا باسیان لەوەكرد "سبەی پێنجشەممە، دژی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی مووچە و پێنەدانی مووچە خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "لە خۆپیشاندانەكەدا تەواوی چین وتوێژەكان بەشداری دەكەن دژی ئەو بێمنەتی  و بێ باكییەی حكومەتە كە بەرانبەر مووچەخۆران دەیكات".

داواشیان كرد كە سبەینێ هاوڵاتیان بە رەچاوكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن و كاتی خۆپیشاندانەكەش كاتژمێر 4ی ئێوارە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan