کوردستانی
لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2020 لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوای راوێژ و راگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا تایبەت بە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدا بە:
ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2020 لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوای راوێژ و راگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا تایبەت بە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدا بە:
1-جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردن و بەدواداچوونی تەواوی ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی رۆژی (20/ 6/ 2020)ی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دراون و بە نووسراوی ژمارە (125) لە (20/ 6/ 2020)ی پارێزگای سلێمانی/ نووسینگەی تایبەتدا، گشتاندنیان بۆ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان پێ کراوە.
2-لە رۆژی (25/ 6/ 2020)وە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕادەگیرێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
3-دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی ئایندەدا دەستپێدەکات و لەکاتی پێویستدا فەرمانگە و خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەش دەکەن.
4-پێویستە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەمان ئەو بڕیارو ڕێکارو ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن، کە لەم نوسراوەو نوسراوی ژمارە (125)ی رۆژی (20/ 6/ 2020)ی پارێزگای سلێمانیدا دیاریکراون و بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانیشیان دەسەڵاتی تەواویان هەیە ڕێکاری تر بۆ باشتر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگرنەبەر.