کوردستانی

کوژرانی 12 چەکداری داعش راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوژرانی 12 چەکداری داعش راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە چیای قەرەچووخی سەر بە قەزای مەخموور راگەیاند بە هەماهەنگی  فڕۆکەکانی سوپای عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی دژەتیرۆر لەو ناوچەیە.
 
عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند "بەهەماهەنگی فڕۆکەکانی سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزەکانی دژەتیرۆر لە نزیک  قەزای مەخموور 12 چەکداری داعشیان کوشتووە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "هێرشەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی جۆریی بووە، کە هێزەکانی دژەتیرۆر لە چیای قەرەچووخ لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامان داوە".
Qaiwan
Qaiwan