کوردستانی
شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق لە كۆبوونەوەدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق لە كۆبوونەوەدان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٤ی حوزەیرانی 2020 لە میوانخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەستی پێكرد، گفتوگۆی ورد دەكرێت لەسەر بژاردەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی پرسی نەوت و خەرجی و داهات و شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدای کرد بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق و تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.