کوردستانی

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وتەبێژی تەندروستيی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وتەبێژی تەندروستيی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دکتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستيی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دکتۆر یاد لە پەیامەکدا نووسیویەتی "لە ئێستادا نیشانەم هەیە، بەڵام باری تەندروستیم جێگیرە، هیوادارم هاوكارم بن بۆ ئەوەی بەردەوام بم لەخزمەت و گەیاندنی راستیەكان وەك ئەوەی بەڵێنمان پێدابون شەفاف بین سەلماندوشمانە".

نووسیویشیەتی "داواكارم پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن. بەگشتی ئەو كەسانەی توشبوون لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە لە پێناو پاراستنی خۆشەویستانیان، هاوڵاتیانی خۆشەویست ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا تەنها لەكۆڵان و ماڵەكان نیە، بەڵكو لەناو نەخۆشخانەكانیش بڵاو بووەتەوە، بۆیە داواتان لێ دەكەم زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە و كلینیكەكان مەكەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "میدیاكارانی بەرێز هیواخوازم پارێزراوبن و پابەندی رێنمایەتەندروستی و پرەنسیپە ئاكاریەكانی رۆژنامەنوسی بن و تەندروستی تێكەڵ بە هیچ كایەیەك نەكەن".
Qaiwan
Qaiwan