کوردستانی

لە سلێمانی تووشبوون بە كۆرۆنا كەمی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تووشبوون بە كۆرۆنا كەمی كردووە
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات و لە ماوەی سێ رۆژدا ئامارەكە دابەزینی تۆماركردووە.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو تا ئێستا تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو كەمبوونەوە رۆشتووە و حاڵەتەكانی گیان لە دەستدانیش كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمبووەتەوە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو شاری سلێمانی بەشێوەی بەرچاو دابەزیووە و پێش سێ رۆژ 171 كەس تەنیا لە ناو شاری سلێمانی تووشبوون، دوێنێ بۆ 128 كەس دابەزیووە.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی گیان لە دەستدان بەراورد بە رۆژانی رابردوو كەمی كردووە لە سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشكرد "پێش چەند رۆژێك، رۆژانە 7 بۆ 9 كەس گیانیان لە دەستداوە، بەڵام دوێنێ  چوار كەس و پیرێ سێ كەس گیانیان لە دەستداوە و حاڵەتەكان كەمتر بوون بەراورد بە رۆژانی رابردوو".

وتیشی "داوامان ئەوەیە هاوڵاتیان پابەندی تاكپارێزی بن و خۆیان بپارێزن لەبەر سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان".

Qaiwan
Qaiwan