جیهانی

ترەمپ بێدەنگی شکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ بێدەنگی شکاند
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ نوێترین تویتدا باسی ئێران دەکات و دەڵێت ئێران هه‌رگیز شەڕی نەبردووەتەوە.

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دوو تویتی کرد یەکێکیان تەنها ئاڵای ئەمریکای دانبوو لە تویتی دووەمیشیدا نوسیویەتی "ئێران هه‌رگیز شه‌ڕی نه‌بردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رگیز دانووستانی نه‌دۆڕاندووه‌". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی موشەکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودس و ئەبو موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران.
Qaiwan
Qaiwan