راپۆرت
ئامارێكی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر لە هەرێم و عیراق بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی ئامارێك لە هەرێم نزیكەی 10 هەزار كەس ئالودەی ماددەی هۆشبەرن، 17 جۆر ماددەش تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان بینراون و دەستیان بەسەرداگیراوە، ئاسایشی هەولێر ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە، بەپێی ئامارەكە ئالودەبووان بە ماددەی هۆشبەر لە هەولێر لە پارێزگاكانی دیكە زیاترە، لەسەر ئاستی عیراقیش بەپێی ئامارێك %5 ی گەنجان ئالودەی ماددەی هۆشبەرن.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەهەولێر، ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی چالاكییەكانی بڵاوكردەوە، رایگەیاند" لەو ماوەیەدا 586 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
لە شەش مانگی ئەمساڵدا 586 كەس لە هەولێر دەستگیركراون
بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كە 26ی حوزەیرانە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری دایە بەكارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كە دووربكەونەوە لەو كارە "قێزەون" و "ترسناكە" و چارەنووسی خۆیان بپارێزن كە ئەنجامەكەی دەستگیركردن و رێكاری یاسایی توندە بەرامبەریان.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی بڵاوكردووەتەوە. بەپێی ئامارەكە ، لەو ماوەیەدا 586 كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون. 292 تۆمەتبار سزادراون. 294 تۆمەتباریش پەڕاویان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
زیاتر لە 358 كیلۆ ماددە دەستی بەسەرداگیراوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر ئاماری ئەو ماددە هۆشبەرانەشی بڵاوكردووەتەوە كە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دەستیان بەسەردا گرتووە. ئەویش 358 كیلۆ و 552 گرام ماددەی هۆشبەر بووە:
- 319 و 501 گرام هیرۆین.
- 16 كیلۆ و 870 گرام كریستاڵ.
- 11 كیلۆ و 865 گرام تریاك.
- 10 كیلۆگرام حەشیش.
- 320 گرام جامایكا
- 952 شیت حەبی هۆشبەر (435 شیت حەبی ترامادۆڵ و 517 شیت حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر)
سەبارەت بە دراوی ساختەش، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر 2 ملیۆن و 650 هەزار ملیۆن دینار، 63 هەزار دۆلار و 100 هەزار یۆرۆی ساختەدا گرتووە.
"مامۆستایانی ئاینی و رێكخراوەكان و دەزگاكانی راگەیاندن هۆشیاری بڵاوبكەنەوە"
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەڵێت "لەو رۆژەدا پێویستییان بە مامۆستایانی ئاینی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی راگەیاندنە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پیشاندانی زیان و لێكەوتە نەرێنییەكانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان."
لە سلێمانی لە شەش مانگدا 180 كەس دەستگیركراون
هەروەها بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 180 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.
رۆژی 26ی حوزەیران هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دانراوە. بەگوێرەی دوایین راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 2017دا 271 ملیۆن بەكاربەری ماددەی هۆشبەر لە جیهاندا هەبووە، كە دەكاتە 5.6%ی دانیشتووانی گۆی زەوی، دروشمی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەو رۆژە "زانیارییەكی باشتر بۆ چاودێرییەكی باشتر"ە.
ئاماری ئالودەبووان لە عیراق
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ساڵی 2019 بە بەراورد بە 2018، رێژەی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە عیراق لەناو گەنجاندا 5% زیادیكردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش لە عیراق رایگەیاند،" لە شەش مانگی یەكەمی 2019 لە عیراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، چوار هەزار و 201 تۆمەتبار دەستگیركراون، كە زیاتر لە نیوەیان (دوو هەزار و 641) كەسیان سزادراوی ماددەی هۆشبەرن."
"بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە دەزگای ئاسایش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكانی (هەولێر، دهۆك، سۆران، ئاكرێ) بە تەنیا لە شەش مانگی یەكەمی 2019، 651 كەس دەستگیركراون، 235 تۆمەتبار سزادراون و 416 تۆمەتباریش كەیسەكانیان لە دادگایە، رێكخراوی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكانیش پێشبینیدەكات لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان زیاتر لە 10 هەزار هاونیشتمانی ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەربن."
بەگوێرەی زانیارییەكان، تاوەكو ئێستا 17 جۆر ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان بینراون و دەستیان بەسەردا گیراوە،بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەهیشتنی ماددە هۆشبەرەكان ساڵی رابردوو نزیكەی هەزار كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان دەستگیركردووە.
لە هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان هەیە كە حەوت وەزارەت لە لیژنەكەدا ئەندامن، تاوەكو ئێستا 17 جۆری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان بینراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.