ئابووری
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق: هەرێم بە نایاسایی نەوت دەفرۆشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان تەنها بەشی چوار مانگ دەكەن.
هەیسەم جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی لیژنەی داراییە، بە سۆمەریەنیوزی وتووە" ئەو پرۆژەیاسایەی پەرلەمانی عیراق بەمدواییە سەبارەت بە قەرز دەنگی پێدا شكستیهێناوە."
وتیشی"ئەو یاسایە هیچ بە فریای عیراق ناكەوێت و پێویستە چاكسازی ئابوری ئەنجام بدرێت."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە خاڵە سنوریەكان كردووە و دەڵێت" پێویستە خاڵە سنوریەكان بگەرێنەوە ژێر دەسەڵاتی ناوەند و لەژێر دەستی" گەندەڵكاران" و "لە یاسا دەرچووان" دەربهێندرێت."
هەیسەم راشیگەیاندووە" بڕیاری ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دژ بە عیراقە، هەرێمی كوردستانیش بەشێوەی نایاسایی نەوت دەفرۆشێت."