کوردستانی
دەربارەی بۆردوومانەكەی كونە ماسی پژاك راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەربارەی بۆردوومانەكەی دوێنێی لە كونە ماسی، "پارتی ژیانی ئازادی كوردستان" پژاك رایگەیاند، "گەریلایەكیان شەهیدبووە و سێ گەریلاش برینداربوون."
كەمێك لەمەوبەر، مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك، دەربارەی هێرشی دوێنی سەر سەیرانگای كونە ماسی'ی سەربە پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"دوێنێ كاتژمێر ٠٥:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، لە سەیرانگای 'كونە ماسی' سەر بە هەرێمی شارباژێر، گرووپێك لە هەڤاڵانمان كاتی گەڕانەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان، لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆكەی جەنگی و سیخوڕییەكانی دەوڵەتی توركیا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا كۆمەڵێك هاوڵاتی باشوری كوردستان كە بۆ سەیران لەو شوێنە بوون، دەبنە ئامانج و هەروەها زەرەر و زیانێكی زۆر به ماڵ و سامانی خەڵك گەیشتووه".
پژاك ڕاشیگەیاندووە:"بەهۆی ئەو هێرشە دڕندانەیەوە هەڤاڵێكمان شەهید بووە و سێ هەڤاڵیشمان بریندار بوون."
پژاك لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا رایگەیاندووە" وێڕای شەرمەزاركردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی توركیا، هیوای شیفای بەپەلە بۆ بڕینداران دەخوازین و لە داهاتوویەكی نزیكدا زانیاری وردتر سەبارەت بە چۆنێتی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە."