کوردستانی

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: ئەمرۆ 12 كەس گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: ئەمرۆ 12 كەس گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ژمارەی قوربانیانی پارێزگای سلێمانی تا ئەم ساتە گەشتووەتە 12 هاوڵاتی كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە."

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی " رۆژانە ئامارەكانی مردن بە كۆرۆنا بەرزتر دەبێتەوە تكاتان لێ دەكەین هاوڵاتیان ئازیز ئاگاتان لە ئازیزانتان بێت و خۆپارێزی ئێوە پاراستنی گیانی ئەوانە."

عەبدوڵا ئەحمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو" هاوڵاتیانی ئازیز ئێمە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە رۆژانە پرۆسەی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە دەبەین و پێویست بەوە ناكات ئێوە خەمی چۆنیەتی ناشتنی ئازیزانتان هەبێت چونكە ئەوان كەسو ئازیزی ئێمەشن."

لە كۆتایی نوسینەكەیدا جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت" تكایە پابەندی ڕێنماییەكان بن ئەمرۆ بچوكترین قوربانی خانمێكی تەمەن 41 ساڵە كە بە داخەوە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لە دەست داوە."


Qaiwan
Qaiwan