کوردستانی

1600 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


1600 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە
مەودا میدیا-

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم 1600 كەس كە توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، چاك بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەرێم، 162 كەس گیانیان لە دەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19
                         ژمارە (١٢٢)

1. كەرەنتین: (٦٤ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١٠٦٤ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (٥١١ هەولێر)،(١٥٦ سلێمانی)، (٣٩٧ دهۆك).

2. پشكنین: (١٦٧٩ پشكنینی نوێ) 
(٧١١ هەولێر)، (٣٦٢ سلێمانی)، (٤٠١ دهۆك)، (١٤٥ گەرمیان)، (٦٠ ڕاپەڕین). 

3. تووشبوو: (٣١١ تووشبووی نوێ)
(٥٠ هەولێر)
(١٩٨ سلێمانی، ١٠ ڕاپەڕین، ٤٧ گەرمیان)
(٦ دهۆك)

4. چاكبوون: (٥٧ چاكبوون)
(٤٥ هەولێر)
(٩ ڕاپەڕین، ٢ گەرمیان)
(١ هەلەبجە)

5. مردن: (١٣ مردن)
(١ هەولێر)
(١٢ سلێمانی)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٦٠٣٦ هاوڵاتی (١٤٩٧٢ دەرچوو)
پشكنین ١٢٧٥٠٣ (٥٩٢١٩ هەولێر، ٣٩٧٦٣ سلێمانی، ٢٧٦٠٣ دهۆك، ٩١٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٥١٨٥ (١١٤١ هەولێر، ٣٧٥٨ سلێمانی، ١٦٥ دهۆك، ١٢١ هەلەبجە)
چاكبوون ١٦٠٠ (٦٦٧ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٣٣ دهۆك، ٤١ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٤٢٣ (٤٥٢ هەولێر، ٢٨٦١ سلێمانی، ٣٢ دهۆك، ٧٨ هەلەبجە)
مردن ١٦٢ (٢٢ هەولێر، ١٣٨ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
   وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
٢٦ حوزەیران ٢٠٢٠

Qaiwan
Qaiwan