جیهانی
تورکیا.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 1396 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 51 هەزار و 198 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و 1396 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 194 هەزار و 511 کەس".
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "هەزار و 492 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 167هەزار و 198 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ پێنج هەزار و 65 کەس بەرزبووەتەوە".