عیراقی
مستەفا کازمی درەنگانی شەوی رابردوو گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی باڵادا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق درەنگانی شەوی رابردوو گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی باڵادا کرد و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و سەرجەم بەڕێوبەری دەروازە سنورییەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق فالح فەیازی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لابردووە و خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووتری بەرگری عیراقی خستە شوێنی.
ھەروەھا، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و سەرجەم بەڕێوبەری دەروازە سنورییەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و حەیدەر شەمەری، بە سەرۆكی وەقفی شیعی دانا و نائل سەعدی بە سەرۆكی دەسەڵاتی فرۆكەوانی داناوە، ھەروەھا باسم عەلی كردووەتە سەرۆكی بانكی رەشید.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی عیراق ژمارەیەك بەرپرسی نوێی بۆ دەستەی راگەیاندنی عیراق دانا و سەرجەم بەرپرسەکانی دیکەی لابرد لە پۆستەکانیان.

بیروڕا