کوردستانی
لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 150 شوێنکار داخراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیەتی قەزای کەلار رایدەگەیەنێت لە سنووری قەزای کەلار لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 150 شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون.
قایمقامیەتی قەزای کەلار رایدەگەیەنێت لە سنووری قەزای کەلار لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 150 شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون.
لە راگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای کەلار رایگەیاند "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی کەلار و پۆلیسی شارەوانییەکان ، بە بڕیاری قایمقامی کەلار بەردەمن لە چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پابەندکردنی هاوڵاتییان و کاسبکاران بە بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاشکراشی کردووە "لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە ھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزای کەلار زیاتر لە 150 شوێنکار داخراوەن، کە بەشی زۆری ئەو شوێنکارانە دەکەونە سەنتەری بازاڕی شاری کەلار".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو شوێنانەی داخراون لە ماوەی رابردوودا چەندین جار چی لە رێگای لیژنەکان و راگەیاندنەوە ، ئاگادار کراونەتەوە کە رێنماییەكان جێبەجێ بکەن بە تایبەت بەکارهێنانی دەست کێش و دەمامک، بەڵام پابەند نەبووون بە ڕێنماییەكان بۆیە دواجار بڕیاری داخستنیان دراوە، هەروەها دوا لە هاوڵاتییان و کاسبکارانی خۆشەویستی سنووری قەزای کەلار دەکەین پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".