جیهانی
زانكۆیەك هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چارەسەرەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی و بڕیارە لە مانگی هەشتی ئەمساڵ بكەوێتە بازاڕەوە و بەردەست بێت.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانكۆی ئۆكسفۆرد بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك هەوڵەكانی دەستپێكرد و لە ئێستاشدا چارەسەری ڤایرۆسەكەی دۆزیوەتەوە و كار دەكات بۆ ئەوەی بەشێوەی ڤاكسین بكەوێتە بازاڕەوە.
واشنتۆن پۆست باسی لەوەكردووە "ئەو ڤاكسینە بەرێژەی لەسەدا 80 دەبێتە هۆی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا".
پێشتر ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد تاقی كراوەتەوە وسەركەوتنی بەدەستهێناوە و بڕیارە لە داهاتوودا 400 ملیۆن چارەسەری لێ بەرهەمبهێنرێت.