عیراقی
له عيراق بە هەزاران كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە دوو هەزار كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكان عیراق پشكنین بۆ 9 هەزار و 630 كەس كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 69 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
لە رەسافە 303 كەس، كەرخ 340، مەدینە توب 37، نەجەف 132، سلێمانی 255، هەولێر 50، دهۆك 6، كەربەلا 92، كەركوك 48، دیالە 77، واست 59، بابل 62، بەسرە 116، میسان 174، دیوانیە 99، زیقار 157، ئەنبار 81، نەینەوا 14، سەلاحەدین 7 و موسەنا 23 كەس تووشبوون.
هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 79 كەس چاكبوونەتەوە و 101 كەس مردوون و كۆی تووشبووانیش بۆ 43 هەزار و 262 كەس بەرزبووەتەوە و ئەوانەشی تا ئیستا چاكبوونەتەوە 19 هەزار و 938 كەس دەبن و كۆی مردوانیش بە كۆرۆنا هەزار و 660 كەس دەبن.