ئابووری
نرخی خواردنێكى سەرەكی هەرزان بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی مریشك لە دابەزیندایە و كۆمەڵەی كێڵگە پەرلەوەرییەكانیش دەڵێت، بەو نرخەی ئێستا هیچ سودێكی بۆ ئێمە نییە و تەنها ماندووبوون و هیلاكیمان بۆ دەمێنێتەوە.
نرخی یەك كیلۆ مریشك لە دوكانەكان بە دوو هەزارو 250 دینارەو لە كێڵەگە پەلەوەرییەكانیش بە دوو هەزار دینارەوە دەردەچێت، خاوەن كێڵگەكانیش داوا دەكەن نرخی دیاری بكرێت تا هاوڵاتی و ئەوانیش لە هەر بەرزبوونەوە و دابەزینێك زیان نەكەن.
نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو نرخەی ئێستا هەیە یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكانەوە بە دوو هەزار دینار دەردەچێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەو نرخەی ئێستا خاوەن كێڵگەكان هیچ سودێكی بۆ نابێت، تەنها ماندوبوون و خۆ هیلاك كردنە نەبێت، چونكە یەك كلیۆ مریشك تا گەورە دەبێت دوو هەزار بۆ 2200 دینار لەسەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت".
وتیشی "ئێمە تەنیا داوا دەكەین حكەمەت و لایەنی پەیوەندیدار هەستێت بە دیاریكردنی نرخ بەشێوەی هەمیشەیی، بۆئەوەی نە هاوڵاتی لە كاتی بەرزبوونەوە زیان بكات، نە ئێمەش لە كاتی دابەزین تووشی زیان بین".