جیهانی

ژن و پیاوێك لەناو ئۆتۆمبێلی ئەم رێكخراوەدا سێكس دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و پیاوێك لەناو ئۆتۆمبێلی ئەم رێكخراوەدا سێكس دەكەن
مەودا میدیا- 

وتەبێژێك بەناوی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دوێنێ‌ هەینی رایگەیاند رێكخراوەكەیان "بێزار و داخورپاوە" سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سێكسكردنی ژن و پیاوێك لەناو ئۆتۆمبێلێكی رەسمی رێكخراوەكەیاندا لە ئیسرائیل.

ستیڤان دوگاریك، وتەبێژ بەناوی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند "ئەو ڤیدیۆی سێكسكردنە لەناو ئۆتۆمبێلی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كارێكی بێزراو و نەشیاوە و نەتەوە یەكگرتووەكان لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە".

گرتە ڤیدیۆیەكە بریتییە "لە سێكسكردنی دوو فەرمانبەری نامەیدانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەناو ئۆتۆمبێلی رەسمی رێكخراوەكەدا و ماوەی 18 چركە دەبێت لەسەر یەكێك لە شەقامەكانی تەلئەبیب".

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو هەڵسوكەوتە نەشیاوە دوورە لە پێوەر و بەهاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كەوا كار و بانگەشەی بۆ دەكات بەتایبەت لەڕووی نەشیاویی رەوشت لەلایەن فەرمانبەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە".

نەتەوە یەكگرتووەكان سووربوونی خۆی لەوەش نیشانداوە "نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان سوورە لەسەر لێكۆڵینەوە و سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی هەڵسوكەوتی نەشیاو دەكەن و هەرگیز لێیان نابوورێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان