عیراقی

كۆرۆنا فەرماندەیەكی سەربازیی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا فەرماندەیەكی سەربازیی كوشت
مەودا میدیا-
سەركردایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە رایگەیاند، فەرماندەی فەوجی موغاویری سنوورەكەیان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە، ئەماژەی بەوەشكردووە كە ئەو فەرماندەیە ئازا و لێهاتوو بووە و بەشداری چەندان ئۆپەراسیۆنی بووە.

ئەمڕۆ شەممە، سەركردایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە رایگەیاند "عەقید سەعد عەلی خەمیس، فەرماندەی فەوجی موغاویر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی كۆچی دوایی كردووە".

لەبارەی رۆڵی ئەو فەرماندە سەربازییەوە نووسیویەتی "بەرگریكارێكی ئازا بووە لە پارێزگای ئەنبار و بەدیاریكراوی ناوچەی رۆژئاوا، بەشداریی لە شەڕی قائیم و حەدیسە و هیت كردبوو، هێمایەك بوو بۆ ئازایەتی"، هەروەك سەركردایەتیی فەرماندەیی ئەنبار ماڵئاوایی لە فەرماندە كۆچكردووەكە كردووە "عەقید سەعد سپاردەی  خوا بیت".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان