کوردستانی

ئەو كچە 10 ساڵەی لە سلێمانی دەستدرێژی سێكسی كرایە سەری چی لێ كرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو كچە 10 ساڵەی لە سلێمانی دەستدرێژی سێكسی كرایە سەری چی لێ كرا؟
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو منداڵە 10 ساڵەی كە دەستدرێژی سێكسی كرابووە سەر لە ئێستادا لە نەوجەوانانی كچانە.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە، تویژەرانمان لە بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان سەردانی‌ ئەو خێزانەیان کردووەو پاش تێگەیشتن و تاوتوێکردنی‌ کێشەکە بڕیاردرا ئەو منداڵە لەو ژینگەیەی‌ تێیدا دەژی‌ دوور بخرێتەوە".

باسی لەوەشكرد " هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئێستەدا‌ منداڵەکە لە ماڵی‌ نەوجەوانانی‌‌ کچان حەوێنراوەتەوە، پاشان بەدواداچوونی‌ لایەنی‌ تەندروستی‌ منداڵەکە دەکرێت‌و خزمەتگوزاری‌‌ دەروونی‌‌و کۆمەڵایەتی‌ پێشکەش دەکرێت، هەروەها بەهاوکاری‌ دادگای‌ نەوجەوانان بەدواداچوونی‌ لایەنی‌ یاسایی‌ دۆسیەکە دەکەین".

وتیشی "لە ئایندەدا هەوڵدەدەین بە لەبەرچاوگرتنی‌ بەرژەوەندی‌ باڵای‌ منداڵەکەو خێزانەکەی، چارەسەری‌ گونجاوتر بدۆزینەوە".

پێش چەند رۆژێك بڵاوكرایەوە كە مندڵێكی كچی تەمەن 10 ساڵ دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەری لە سلێمانی.
Qaiwan
Qaiwan