کوردستانی
گەنجێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو گەنجە کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو گەنجە کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 2:00 تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ر،ع،ح) تەمەن 33 ساڵ دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کە شوێنەواری یەک فیشەک بە جەستەیەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە لە ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەگەیشتن بە ئەنجامی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە، زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەگەیشتن بە ئەنجامی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە، زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە".