کوردستانی

سلێمانی... ئەمڕۆ تەنیا دوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی... ئەمڕۆ تەنیا دوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكشەممە، رێژەی مردن ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كەمتر بووە.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بەروارد بە رۆژانی رابردوو رێژەی مردن ئەوانەی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كەمتر بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ تەنیا دوو كەس مردوون، لە كاتێكدا رۆژانی رابردوو ئەو رێژەیە زیاتر بووە".

وتیشی "داواكارین هاوڵاتیان تا دەتوانن خۆیان بپارێزن و تاكپارێزی بكەن لە بەر سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان تا ژیانیان پارێزراو بێت".
Qaiwan
Qaiwan