ئابووری
دابەشكردنی مووچە دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، هەرچەندە بڕیاربوو مووچەی بەشێك لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی دوو دابەشبكرێت، بەڵام دابەشنەكراوە و ئەمینداری
گشتی وەزارەتی پێشمەرگە هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشنەكراوە، هەرچەندە بڕیاربووە كە دابەش بكرێت".
وتیشی " هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی بەشێك لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لایەنی هونەری دەگەڕێتەوە و بۆ ئەو بڕە بودجەی كە لە بانك وەردەگیرێت".
باسی لەوەشكرد "بڕیاری سبەی دووشەممە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت".