کوردستانی
هەواڵێكی خۆش بۆ مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە، بڕینی مووچەی مامۆستایان لە سەدا 28ەوە بۆ لەسەدا 21 كەمكراوەتەوە.
پێشتر بە بڕیارێك، لێبڕینی مووچەی مامۆستایان لە سەدا 28 دانرابوو، بەڵام بەپێی بڕیارێكی نوێی دیوانی وەزارەت، ئەو بڕیارە هەڵوەشاوەتەوە و كەمكراوەتەوە بۆ لەسەدا 21.