کوردستانی
پارەی مۆلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی شەش دەكرێت و خاوەن مۆلیدەیەكیش دەڵێت ئەم مانگە پارەی یەك ئەمپێر لە خوار حەوت هەزارەوەیە.
سبەینێ دووشەممە، خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەكرێت بۆ مانگی شەش و بە گوێژەی كاتژمێرەكانیش پارەی مانگی شەش بۆ هەر ئەمپێرێك دیاری دەكرێت.
خاوەن مۆلیدەیەك بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ مانگی شەش بەراورد بە مانگی پێنج كارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان دراوە و ئەم مانگە پارەی زیاتر لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت".
وتیشی "بۆ هەر ئەمپێرێك لە خوار حەوت هەزار دینارەوە دەبێت و لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تریش بەپێی بڕی پێدانی كارەبا گۆڕانكاری لە پارەی كارەبا دەبێت".