ئابووری
چاودێری توندی بازاڕ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاودێری توندی بازاڕ دەكرێت بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و خواردەمەنییەكان.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رێگەی لیژنەكانی چاودێری بازاڕ، چاودێری توند خراوەتە سەر بازاڕ و دوكانەكان بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخەكان".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانە لیژنەكان بە بازاڕ و دوكانەكان دەگەڕێن و هەر دوكان و شوێنێك نرخی بەرزكردبێتەوە بە توندی سزا دەدرێت و رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".
وتیشی "بە هەموو شێوەیەك رێگری لەبەرزبوونەوەی نرخ دەكرێت و هۆشداری دراوەتە هەر دوكان و شوێنێك لە بەرزكردنەوەی نرخی خواردن و خۆراكەكان".