کوردستانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت لە رۆژانی پشووش ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له‌ماوه‌ی‌ رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌ پێی ئه‌و لیسته‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فه‌راهه‌م ده‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوا له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌ پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن".
Qaiwan
Qaiwan