عیراقی

کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانی ژمارەیەک پزیشکی عیراق هێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانی ژمارەیەک پزیشکی عیراق هێناوە
مەودا میدیا-

نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عیراق رایدەگەیەنێت كە لە مانگی شوباتی رابردووە تا ئێستا، 13 پزیشك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 775ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

عەبدولئەمیر شممەری،  نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندووە "تا ئێستا 13 پزیشك لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 775ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پزیشكان بەپێی توانا، خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە نەخۆشەكان دەكەن، هەروەها رۆژانە ئەو پزیشكانەی كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خزمەت دەكەن لەلایەن كەسوكاری ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدەن رووبەڕووی هێرش و سووكایەتی پێ كردن دەبنەوە".

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 43 هەزار و 262 كەس لە عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 660 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 هەزار و 938ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان