کوردستانی
ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی شاری هەولێر دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی، ێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت "ئەم سەردانانە بە ئاراستەی خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی سیاسی و ئیداری و دارایی و یاسای راستەقینەیە لە هەرێمی کوردستان".
دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی شاری هەولێر دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و دواتر کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجام بدەن".
سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان وتی "ئەم سەردانانە بە ئاراستەی خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی سیاسی و ئیداری و دارایی و یاسای راستەقینەیە لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوەیە بۆ ئەوەی دەرچەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەو دۆخی تەندروستی و قەیرانە داراییەی لە کوردستان هەیە، بۆ ئەوەی میلەتەکەمان بە کەمترین زیان لێی دەرچێت".
ئاماژەی بەوەکرد "دەبێت حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت لەبەرامبەر دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، هەروەها دەبێت هێزە باڵا دەستە کاریگەرییەکانیش بتوانن دەورێکی کاریگەرتریان هەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا کە لە کوردستان و عیراق هەیە".
لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دلێر عەبدولخالق وتی "هەرێم رێکبکەوێت یان رێکنەکەوێت لەگەڵ بەغدا ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆران پێمان وایە کاری یەکەمی ئەم قۆناغە ئەوەیە پێویستە چاکسازی بکرێت، چونکە ئەگەر چاکسازی نەکرێت دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەبەردەم مەترسیدایە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2020 شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن کۆبوونەوە.