عیراقی

حەشدی شەعبی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەشدی شەعبی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دیاركردنی هادی عامری دەکە وەک جێگرەوەی ئەبومەهدی موهەندیس.

عەلی حوسێنی، سەركردە لە حەشدی شەعبی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دیاركردنی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەکەن لە جێگەی ئەبومەهدی موهەندیس وەك جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رەتكردەوە و رایگەیاند "ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستییەوە کە باس لە دانانی جێگرەوەی ئەبومەهدی موهەندیس دەکەن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی 3 کانونی دووەمی 2020 بۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان